ڕاپەڕین...ئاماری سەرپێچیەكانی شۆفێران ڕاگەیەندرا

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەرین رایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵی 2019 دا 246 رووداوی هاتوچۆ لە سنوری ئیدارەكە روویانداو و زیاتر لە حەوت هەزار سەرپێچی خێرایی لە رێگای كامێراكانی هاتوچۆوە تۆماركراون.

ئەمڕۆ دوو شەممە 7ی كانوونی دووەمی 2019 خۆشناو حەسەن، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەرین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری رووداوەكانی ساڵی 2018 ی سنوری ئیدارەكەی راگەیاند، بەپێی ئامارەكە "246 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا 33 كەس گیانیان لەدەستداوە و 345 كەسیش برینداربوون".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی رووداوەكانی هاتوچۆ و قوربانیان لە ساڵی 2018 دا بەراورد بە ساڵی 2017، كەمی كردووە، وتیشی "لە ساڵی 2018 دا 3240 مۆڵەتی شۆفێری دراوە بە هاوڵاتیان و هەروەها 7408 سەرپێچی خێرایی لە رێگای كامێراكانی هاتوچۆوە تۆماركراون".



PM:03:01:07/01/2019