وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پنتاگۆن ناسنامه‌ی سێ له‌و چوار سه‌ربازه‌ی خۆی ئاشكرا كرد، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازاڕێكی شارۆچكه‌ی منبج گیانییان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، پنتاگۆن ناسنامه‌ی سێ له‌و سه‌ربازانه‌ی ئاشكرا كردووه، یه‌كێك له‌وانه فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی (Army chief) بووه به‌ناوی جۆناسان فارمه‌ر، ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له كه‌تیبه‌ی سێیه‌می گرووپی هێزه تایبه‌ته‌كانی له‌شكری پێنجی ئاسمانییه.
دووه‌میان فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی (Navy chief) شانۆن كێنت، ته‌مه‌ن 35 ساڵ بوو، كه له بواری شكاندنی كۆده‌كان پسپۆڕ بووه، هی سێیه‌میش سكۆن وێرتزه، كه به گرێبه‌ست له ریزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له سووریا و له هێزی پشتیوانییه و نوێنه‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری به‌رگرییه، به‌ڵام پنتاگۆن ناسنامه‌ی سه‌ربازی چواره‌می ئاشكرا نه‌كردووه.
رۆژی چوارشه‌ممه، 16ی كانوونی دووه‌می 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م چێشتخانه‌ی قه‌سڕولئومه‌را له بازاڕی سوندسی منبج روویدا و به‌هۆیه‌وه جگه له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، چوار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژران، رێكخراوی داعش‌یش له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی كرده‌وه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی.