بارگرژی لە شیلادزێ درێژەی هەیە
پاش تێپەڕبوونی سێ کاتژمێر و نیو بەسەر خۆپیشاندانی خەڵکی شیلادزێ دژی بۆردومانی تورکیا و دەستبەسەراگرتنی سەربازخانەیەکی تورکیا لە سیرینی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەگەرێن و بۆردومانی دەوری دێرە لووک بۆردومان دەکەن.
دوای خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ و کۆنترۆڵکردنی سەربازگەیەکی تورکی لە کۆمەڵگای سیرینی کرد، خۆپیشاندەرێک شەهید بوو و چەندانی تریش بریندار بوون، هەروەها ژمارەیەک سەرباز و پلەداری سوپای تورک کەوتنە دەستخۆپیشاندەران و دواتر رادەستی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم کرانەوە.
لە ئێستادا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و بەرزاییەکانی دێرەلووک بۆردومان دەکەن.
رۆژی پێنج شەممە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە بۆ ناوجەی ئامێدی چوار هاولآتی مەدەنی شەهیدبوون.
PM:05:33:26/01/2019