‌لە راپەڕین پۆلیس کەوتۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

بەهۆی ئەو شەپۆلە لە بەفر و بارانبارین لە شەوی رابردووەوە پۆلیسی راپەڕین کەوتۆتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەنراوێكدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووەوە، ئاشكرایكرد، "سەرجەم هێزەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان".

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە "ئامانج لەو بڕیارەیان بە هاناوە چوونی هاوڵاتیانە لە ئەگەری دروست بوونی لافاو لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین".
لەدوێنێ یەک شەممەوە شەپلێكی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە چەند ناوچەیەكی هەرێم کردووەو ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەندێک ناوچە ئارادایە.



AM:08:41:28/01/2019