لە گەرمیان دوو روداوی هاتوچۆ رویانداو دوو کەس برینداربوون

دوو ڕوداوی هاتووچۆ لە دووکاتی جیاواز لەسەر شەقامی گشتی (کەلار - دەربەندیخان) نزیگ گوندی بانیخان لەسنوری ئیدارەی گـــەرمیان ڕویدا بەوهۆیەوە دوو کەس بریندرابوون.


بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان  رایگەیاند بەهۆی کەش و هەوای باراناوی و خراپی ڕێگاو بان دوو روداوی هاتوچۆ لە سنورەکە رویانداوەو لە ئەنڤامی ئەو دوو روداوەشدا دوو کەس برینداربوون

هاتوچۆی گەرمیان داواش لە شۆفێران دەکات لەکاتی شۆفێری کردن لەکەشی باراناوی زیاتر بەوریاییەوە شۆفێری بکەن بەتایبەتی لەسەر ئەوڕێگایە چونکە ڕێگاکە تێکچوەو چەندین چاڵ کەوتوەتە ڕووی شەقامەکە .


PM:06:22:09/02/2019