شیوعیەکانی هەرێم له ڕۆژی شەهیدانیان هەڵمەتی نەمام ناشتن و خوێن بەخشینیان ئەنجامدا

لە یادی رۆژی شەهیدی شیوعیدا کۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان هەڵمەتێکی نەمام ناشتنی لەپارکی ئازادی و هاوکات لە هەولێر و کۆیە و چەند ناوچەیەکیتر هەڵمەتی خوێن بەخشینیان ئەنجامدا.

دوێنێ چوارشەممە 13ی شوباتی 2019، بەئامادەبوونی دۆست و لایەنگرانی حزب و بنەماڵەی شەهیدان و بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی هەڵمەتێکی نەمام ناشتنی لەپارکی ئازادی بەڕێوەچوو.

هەر لە هەمان ڕۆژ و بە بۆنەی رۆژی (شەهیدی شیوعی)، كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان، هەڵمەتێكی خوێن بەخشینی لە شاری هەولێر و لە بانكی خوێن، بۆ نەخۆشانی تالاسیمان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند ئامانج لە خوێن بەخشینەكە، وەفاداری بوو بۆ یادی شەهیدان.



PM:02:56:14/02/2019