وەزیری شەهیدان: زەوی بە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەدرێت

یادی 31 ساڵەی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی لە قەزای دوكان بەڕێوەچوو، لە رێورەسمەكەدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوان ڕایگەیاند: فەرمانی پێدانی زەوی بۆ هەموو كەسوكاری ئەنفالكراوان دەرچووە.

ئەمڕۆ هەینی 22 ی شوبات بە ئامادەبونی بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسوكاری ئەنفالكراوان و هاوڵاتیان یادی 31ساڵەی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی لە قەزای دوكان بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەكەدا مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وتی: هێنانەوەو ناسینی ئەو روفاتانەی دەدۆزرێنەوە پێویستی بە بودجەیەكی زۆر هەیەو هەتا ئێستاش كە ئەو پرۆسەیە دوا كەوتوە بەهۆی نەبونی هەم بودجە و هەم تاقیگەیەكی گەورەو باشەوە بوە.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، وتیشی: بە هاوكاری ئەنجومەنی وەزیران و بە مەبەستی پێدانیان زەوی بۆ هەموو كەسوكاری ئەنفالكراوان دابین كراوە.



PM:02:36:22/02/2019