شاندێکی هەرێم و بەغدا لەبارەی موچەی کەسوکارى شەهیدانەوە کۆبوونەوە

شاندێکی وەزارەتی شەهیدانى هەرێم گەیشتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتى عێراق لەبارەى هاوتاکردنى موچەى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و چەند کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ بەرپرسانى  عێراق ئەنجامداوە.

مەحمود حاجى ساڵح، وەزیرى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەدا، نوسراوێکیان لەبارەى هاوتاکردنى موچەى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە رادەستى دەزگاى شەهیدانى عێراق کردووە و ئەوانیش بەڵێنیان پێداون رادەستى عادل عەبدولمەهدى بکەن.

مەحمود حاجى ساڵح وتیشى، یاداشتێکى لێکتێگەیشتیان لەگەڵ دەزگاى شەهیدانى عێراق واژۆکردووە.

ئەمە لەکاتیکدایە ماوەیەکە هەرێم و بەغدا لەسەر چۆنیەتی پێدانی موچەی زیندانیان و کەسوکاری شەهیدان ناکۆکن و بەغدا دەیەوێت خۆی ڕاستەوخۆ موچەکان بدات و لەڕێگەی هەرێمەوە دابەشنەکرێت وە ئەو وەزارەتەی کە بەناوی شەهیدانەوەیە هەڵبوەشێنرێتەوە و دەزگایەک پێکبهێنرێت کە راستەوخۆ سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بێت.


PM:01:24:09/04/2019