زەریف هۆشداری دەداتە ترەمپ

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە ئیسرائیل و سعودیە و ئێران دەیانەوێت ئەمریکا پەلکێش بکەن بۆ ناو شەڕێکی هەمیشەیی.

زەریف لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵەکانی فۆکس نیوز و سی بی ئێس، پیلانەکانی تیمی بی باسکردوە کە دەیانەوێت هەمیشە شەڕێک لەگەڵ ئێراندا بونی هەبێت و رونیشیکردۆتەوە کە دەبێت ترەمپ ئاگاداری ئامانجی ئەو تیمە بێت.

پێشتر زەریف ئاشکرای کرد کە تیمی بی پێکدێت لە جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی.

ئەمریکا لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند کە لێخۆشبوون بۆ ئەو وڵاتانە نوێ ناکرێتەوە کە رێپێدراو بوون نەوت لە ئێران بکڕن و دەبێت پابەندی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە بن.

ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت بەتەواوەتی ئێران نەتوانێت نەوت نەوت هەناردە بکات، بیانوشی بۆ ئەو کارەی ئەوەیە کە ئێران هاوکاری تیرۆر دەکات و دەیەوێت سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات.


PM:06:21:28/04/2019