پارێزگاری کەرکوک: ئەوانەی لە گوندی پەلکانە نیشتەجێن خەڵکی شاری مهابادن

ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی كەركوك پشتیوانی لەو عەرەبانە دەکات کە هێرشیان کردەسەر گوندی پەلکانە. 

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک  بە وەکالەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بینای پارێزگا ڕایگەیاند" ئەو هاوڵاتیانەی كە لە پەڵکانە نیشتەجێن خەڵكی گوندەكە و كەركوك نین، بەڵكو ئێرانین و خەڵكی شاری مهابادن". 

ئەوەشی خستوەتەڕوو"ڕووداوەكەی گوندی پەڵكانە بەو شێوەیە نییە كە باسی لێوەدەكرێت، ئەو هاوڵاتیانە كە لە گوندەكە نیشتجەجێبوون خەڵكی پەڵکانە نین و ناسنمامەی كەركوكیان نیە، بەڵكو خەڵكی شاری مهابادی ئێرانن و هاتووتەنەتە گوندەكەن".

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا لەلایەن ژمارەیەک عەرەبەوە هێرشکەیە سەر گوندی پەلکانەی سەر بە پارێزگای کەرکوک و زیانیان بە دانیشتوانی ناوچەکە گەیاند. 

پارێزگاری کەرکوک ڕاشیگەیاند"ئەو خێزانانە مادەی 140ی دەستوری عێراق نایانگرێتەوە، بەڵكو یاسای 117 كشتوكاڵی دەیانگرێتەوە من بەو یاسایە كار دەكەم و یاساكەش تاوەكو ئێستا لە عێراق كاری پێدەكرێت، بۆیە هەر كەسێك بەڵگەی هەیە با لە دادگا سكاڵا تۆمار بكات و ماف وەربگرێتەوە". 

ڕاکان جبوری لەبارەی سوتانی بەرهەمە کشتوکالیەکانی جوتیارانەوە وتی" سووتانی دەغڵی جوتیاران تەنها لە كەركوك ڕووینەداوە، بەڵكو تەواوی پارێزگاكانی عێراقی گردتووەتەوە بە تایبەت شاری بەغدا، بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە داقوقیش دەغڵی جوتیاران سوتێنراوە، ئێمە ترسێكی گەوەرەمان هەیە، بەڵام بەگشتی ئێمە توانای كەممان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو حاڵەتانە بەو پێەی كە كەركوك سنورێكی فراوانی هەیە"،

ئاماژەی بەوەشکرد"هەر جوتیارێك دەغڵەكەی سوتا دەتوانێت داوای قەرەبوو بكات، تا ئێستاش هیچ ئامارێك نییە، كە نیشانی بدات چەند ڕووبەر زەوی دەغڵ سووتاوە".

سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک ڕاکان جبوری ڕایگەیاند""بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوك بە ڕێژەی %32 ڕاستەخۆ لەگەڵ یەكێتیدا لە پەیوەندییداین، لیژنەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دروستكراوە لە هەر سێ نەتەوەكەی كەركوك، لە بەغداوە كار بۆ ئەو بابەتە دەكرێت، پارتی-ش لە لیژنەكە ئەندامی هەیە، كۆی بابەتەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی پۆستەكان لای سەرۆك وەزیرانی عێراقە".


PM:07:54:19/05/2019