ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی یەک رۆژە گەیشتە بەغدا.
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵیەکان سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف پەیوەندی بە کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە هەیە و گفتوگۆ دەربارەی رۆڵی عێراق لە هێورکردنەوەی گرژییەکاندا دەکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان وەزیری دەرەوەی ئێران دەیەوێت بەرپرسانی عێراق پەیامێکی ئێران بگەێنن بە حکومەتی ئەمریکا، پەیامەکەش بریتییە لەوەی ئێران نایەوێت جەنگ رووبدات.