هونەرمەندی گۆرانیبێژی میللی کورد "شیروان عەبدوڵا" نوێترین بەرهەمی بەناوی "جەژن" پێشکەش بە هەوادارەکانی دەکات.
هۆنراوەی "جەژن" عەلی ئیدیای نوسیویەتی و کاری موزیکشیی لەلایەن مەریوانی برای هونەرمەند خۆیەوە بۆ کراووە.
شیروان عەبدوڵا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئەم گۆرانییەی بڵاوکردووەتەوە و وەکو دیاری جەژن پێشکەشی هەوادارەکانی کردووە.
شیروان عەبدوڵڵا ساڵی ١٩٧٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٢ لە بواری گۆرانی وتندا دەرکەوتووە و چەندین ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکراوەی هەیە و یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییە دیارەکان و هەوادارێكی زۆری هەیە، جگە لە ئەلبووم و گۆرانییەکانی لە بۆنەو ئاهەنگەکاندا گۆرانی دەڵێت، ساڵی ڕابردوو چووەتە دەرەوەی وڵات و ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی.