به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی ڕانیه - سلێمانی بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە 8 کەس بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین لە ڕێگەی ڕاگەیەندراویکەوە کە کۆپیەکی بۆ (سپی) نێردراوە، تیایدا هاتوە" ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:30 خوله‌ك و له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له نزیك گوندی (كانی ماران) كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی ڕانیه - سلێمانی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ( مازدا و بیكاشۆ ) پێكدادان ڕوویدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه 8 برینداری لێ كه‌وته‌وه كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته".
ئاماژە بەوەش کراوە، پاش ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه كه له ناویاندا 4 ئافره‌ت هه‌یه.
هاوکات، برینداره‌كان له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.