باشترین کات بۆ سێکسکردن بۆ هاوسەران چ کاتێکە

زۆربەی ھاوسەرداران دەیانەوێت ھاوسەرەکانیان لەڕووی سێکسییەوە دڵخۆش بکەن و ھەندێک جار لەدوای ئەو پرۆسەیە دڵگران دەبن و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ کاتی نەگونجاو، توێژینەوەیەکی نوێ چەند کاتێکی زۆر گونجاو بۆ پرۆسەی سێکس ھەڵدەبژێرێت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

- رۆژی حەوتەم لە سووڕی مانگانەی ژناندا باشترین کاتە چونکە ھۆڕمۆنەکانی بەرپرس لە سێکس دەگەنە بەرزترین رادە و ئەوەش متمانەیەکی زۆر دەدات بە ژن و ھەست بە ژنێتی خۆی دەکات.

- لە وەرزی ھاویندا تیشکی خۆر زیاددەبێت و ئەوەش بڕی ڤیتامین D زۆتر دەکات، بەپێی سەرچاوەکانیش ڤیتامین D پەیوەستە بە زیادبوونی رێژەی سکپڕبوون و حەزی سێکسی لە جەستەدا.

- لە تەمەنی بیستەکاندا ژن رێژەیەکی زۆر لە ئیسترۆجین دەردەدات و حەزی سێکسی دەگاتە لوتکە، ھەروەھا باشترین تەمەنە بۆ سکپڕبوون و ھێلکەدان لە باشترین دۆخدایە.

- لە تەمەنی چلەکاندا پیاو دەگاتە لوتکەی خۆی و رێژەی تێستۆستیرۆن زۆر بەرز دەبێتەوە و ژنانیش زۆر گونجاون بۆ ئەو کارە و لەو تەمەنەدا سێکس زۆر چێژبەخشە.



PM:10:23:20/06/2019