جۆن بۆڵتن: ئەمریكا هێشتا ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بكات

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و دەڵێت، "ئەمریكا دەرگای گفتوگۆی لە گەڵ ئێران دانەخستووە".

جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا لەوتارێكدا لەئۆرشەلیم رایگەیاند "سەرۆك دەرگای لەبەردەم ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی ڕاستەقینەدا كردۆتەوە سەبارەت بە لەناوبردنی بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران كە دواتر بتوانرێت پشكنینی بۆ بكرێت، هەروەها لەناوبردنی سیستمی موشەكە باڵیستیكییەكانی و پشتیوانیكردنی لە تیرۆری نێودەوڵەتی و ڕەفتارە خراپەكانی دیكەی ئێران لە سەرتاسەری جیهاندا."

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا وتیشی، "هەموو ئەوەی لەسەر ئێرانە بیكات ئەوەیە لەو دەرگا كراوەیەوە بپەڕێتەوە"، دەشڵێت "ناهێڵین ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی".




PM:03:35:25/06/2019