ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشکرایدەکات، بری پینج ملیۆن دینار دەدرێت بە خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش و 1 ملیۆن دیناریش بۆ چاره‌سه‌ریی بریندارانی ئه‌و شه‌ڕه.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگەیاند" له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به ئاماده‌بوونی وه‌زیر و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرا، باس له خه‌رجی و پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا له‌وانه‌ش قه‌رزی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كه‌لوپه‌لیان بۆ وه‌زاره‌ت دابین كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هید و بریندارانه‌ی كه له شه‌ڕی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا تا ئێستا پاره‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە ماڵپەری (باس‌نیوز)ی ووت" لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش (1726) پێشمەرگە شەهید بوون، بۆ ئەو مەبەستەش وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی داوه كاری هه‌ره له پێشینه‌یان دابینكردنی ئه‌و 5 ملیۆن دیناره بێ بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان چونكه تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ئه‌و بڕه پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو" یه‌كێكی دیكه له‌و بابه‌تانه‌ی باسكرا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانه‌یە كه پله‌یان به‌رزبووەته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا پاره‌ی پله به‌رزبوونه‌وه‌یان پێنه‌دراوه و دواكه‌وتووه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه".