لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی كەلار، ئاماری 6 مانگی بڵاوکردەوە کە 660 دوکان و مارکێتو شێنی جۆراو جۆر بەهۆی سەرپێچیەوە سزادراون.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی كەلار، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە تیایدا هاتووە،" لە سنووری كەلار 660 دوكان و ماركێت و كارگە و دەرمانخانە و شوێنكاری جۆراوجۆر بەهۆی سەرپێچییەكانەوە سزادران و حەوت تۆن خۆراكی بەسەرچوو دەستیان بەسەرداگیراوە".
ئەوەسی خستۆتەروو، لەو ژمارەیە 518 شوێنكاریان بە سزای ماددی و 142 شوێنی دیكەش داخستنیان بۆ كراوە.
ڕوونیکردۆتەوە، كۆی پارەی غەرامە بریتییە لە 19 ملیۆن و 805 هەزار دینار و هەروەها لەو ماوەیەدا 550 هەڵمەتی گەڕان و پشكنینان ئەنجامداوە و لە ڕێگەیەوە 12 هەزار و 500 شوێنكار گەڕاون و پشكنینیان بۆ كردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو سزادان و دەست بەسەراگرتنی خۆراكی خراپ و پارەی غەرامەش زۆر زیاتر بوون بە جۆرێك ساڵی ڕابردوو لە ماوەی شەش مانگی یەكەمدا 200 شوێنكار سزادران و كۆی پارەی غەرامەش كەمتر بووە لە 5 ملیۆن دینار.