پارەیەک بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشدەکرێت

 
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت" لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییانی کچ و کوڕی شەهیدان دەست پێ دەکات".
 
فواد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: "بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەرماڵەی هاتوچۆ و مانەوە کرابوو بە ۵۰٪، بەڵام وردە وردە بۆ چاککردنی ئەوەش ڕەزامەندی دێت و پێیان دەدرێت".
 
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئەو دەرماڵەیە نەوەستاوە و دەست بە دابەشکردنی کراوە،  هەرچەندە هەندێک دواکەوتووە و دواکەوتنەکەشی درێژەی هەبووە، بەڵام دابەشکردنی بەردەوامە و بەڕێژەی پچڕپچڕ، واتە چەندە ڕەزامەندی بێتەوە، بەو پێیە ئێمە دەرماڵەکە دابەش دەکەین".
 
فواد عوسمان باسی لەوە کرد کە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی رەزامەندییان لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندنی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ی کچ و کوڕی شەهیدان داوە و ”هەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەو مەبەستە کراوە و لە هەندێک شوێنیش دەست بە خەرجکردنی کراوە. 



PM:11:37:31/07/2019