ڕانیە: ژنێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوێنێ هەینی ژنێکی تەمەن ٤۸ ساڵ بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاشکرایکردووە "دواینیوەڕۆی رۆژی هەینی تەرمی ژنێکی تەمەن 48 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی رانەی بەناوی (ێ،ێ) دانیشتوی رانیە لە ناو باغی خۆیان لە ڕانیە لەسەر ڕێگای نێوان شاری ڕانیە و ناحیەی سەرکەپکان لەکاتی کارکردن لەناو باغەکە تەزوی کارەبا لێی داوە و بەوهۆیەشەوه گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کرایەو.




PM:02:21:03/08/2019