ڕانیە...لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

ماتۆرسكیلێك بەهۆی كەوتنە ناو ئاوی دەربەندی رانیە، گیانی لەدەستدا و پۆلیسی راپەڕینیش ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 19ی  ئابی 2019، هاوڵاتییەكی دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر، بە سواری ماتۆرسكیلەوە لە لۆفەكانی دەربەندی رانیە كەوتۆتە ناو ئاوی ئاوەكەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 ئاشكراشیكردووە، دوای رووداوەكە، تەرمی ئەو هاوڵاتییە، كە تەمەنی 50 ساڵەو فەرمانبەرە لە فەرمانگەی ئاوی ناحیەی سەنگەسەر، رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كراوەو پۆلیسیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردۆتەوە.


PM:06:21:19/08/2019