بڕیارە ڕۆژی شەممەی داھاتوو کە دەکاتە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٩، پرۆسەی ھەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتیی گۆڕان ئەنجامبدرێت و ئەوپرسە یەکلابکرێتەوە.
چالاک موھەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ڕایگەیاند "هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆران و ڕێکخەری گشتی گۆڕان ئەنجام دەدرێت، پرسی گۆڕان بۆ پۆستی باڵایی لە کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم یەکلابکرێتەوە، هەروەها داوایان لە کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە کە چاودێری هەڵبژاردنەکان و خانەی ڕاپەراندن و جڤاتی گشتیی بکات".
لەپێنج شەممەی ڕابردوەوە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی گۆڕان کراوەتەوە و تائێستاش بەردەوامە، بەڵام نازانرێت کە چەند کەس خۆیان پاڵاوتوە.