به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ژماره‌یه‌ك له‌به‌شداربوانی ئاگادارده‌كاته‌وه له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دابه‌شكردنی ئاو له‌ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك ڕاده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی (شاری سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، شۆڕش، ته‌كیه‌و حه‌وزی بازیان) كراوه‌ته‌وه كه له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی 9ی 2019، بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دابه‌شكردنی ئاو ده‌وه‌ستێت.
"له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی دوو تاوه‌ری كاره‌با له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاككردنی هێڵه‌كانی كاره‌باوه دابه‌شكردنی ئاو ده‌وه‌ستێت داواش له‌هاوبه‌شه‌كانی ئاو ده‌كه‌ین به‌كارهێنانی ئاو كه‌م بكه‌نه‌وه تا گرفتی بێ ئاو بون ڕونه‌دات".