بەوێنە.. یارجان لە نوێترین دەرکەوتنیدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت



خانمە مودێلی ناسراو و شاجوانی سلێمانی شنیار ئەحمەد ناسراو بە "یارجان"  بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکەوە ئینستاگرام دەهەژینێت. 

یارجان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە یارجان بە ستایلێکی جیاواز و سەرنچڕاکێش دەردەکەوێت لە وێنەکەدا و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە، هاوکات لە ئێستادا یارجان بەفەڕمی کاندید کراوە بۆ شاجوانی ئاسیا. 
 


PM:08:56:30/09/2019