سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بابل و جێگرەكەی دوورخرانەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 24 ی تشرینی یەكەمی 2019، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بابل و جێگرەكەی، لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، نیەەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی پارێزگای بابل لەبارەی داواكاری خۆپیشاندەرانەوە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامداوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا "رەعد جبووری" سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بابل و جێگرەكەی، لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە.

دوورخستنەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بابل و جێگرەكەی، لە كاتێكدایە، وابڕیارە سبەینێ هەینی خۆپیشاندانی بەرفراوانی هاوڵاتیان لە ناوچە جیاجیانی عێراق دەستپێبكاتەوە.


PM:02:32:24/10/2019