ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆكی سووریا لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەردوو كەناڵی ئارتی روسی و ئاژانسی روسیا سیگۆدنیا ڕایگەیاند" ده‌ستووری سووریا پیرۆز نییه و ئاساییه ده‌ستكاری بكرێت. دوای شه‌ڕیش رێگه به هیچ جیاخوازییه‌ك له سووریا نادرێت".
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە چاوپێکەوتنەکەیدا وتیشی" تیرۆر هیچ سنورێكی نییە، ئەمڕۆ لە سوریایە، لەوپەڕی ئاسیایە، لە ئەوروپایە، هەروەك لە ماوەی دو ساڵی رابردو تیرۆر رویدا، هەروەها تیرۆر لە روسیایە".
سەرۆکی سووریا ڕوونیشیکردەوە: شه‌ڕ مانای دابه‌شكردنی وڵات و چوون به‌ره‌و جیاخوازی نایه‌ت، شه‌ڕ به مانای سڕینه‌وه‌ی ده‌ستوور و لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت نایه‌ت. پێویسته ئه‌زموون له شه‌ڕ وه‌ربگرین. پێویسته به به‌هێزی لێی بێینه ده‌ره‌وه، بۆیه به هیچ شتێكی جیاخوازی رازی نابین.
ئەسەد لە چاوپێکەوتنەکەدا جەختیشیکردەوە: ئێمە هەمو هەوڵێكی جیابونەوە رەت دەكەینەوە، جیابونەوەی كورد ئەمڕۆ یان لە داهاتو لە سوریا رەتدەكەینەوە و رێگەی پێ نادەین.