ناسنامەی شەهیدانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکراکرا

لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ٣٤ هاوڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش بریندارن.

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵک لە ١٤ شاری کوردستان، لانیکەم ٣٤ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار بوون.

ئەوەی خوارەوە ناسنامەی ١٣ کەس لە شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن:

جوانڕۆ: ١٥ هاووڵاتی

١_ کاوە محەمەدی ٢_ حەمزە نەقدی ٣_ ئیبراهیم مورادی ٤_ عەزیز ٥_ موبین عەبدوڵڵاهی


مەریوان :٨ هاووڵاتی

 ١- عوسمان نادری ٢_ مێهران تاک ٣_ شاهۆ وەلیدی ٤_ بێهروز مەلەکی


کرمانشاه : ٥ هاووڵاتی

١_ محەمەد میرزایی


بۆکان ٤ هاووڵاتی

١_ هیوا ٢_ ئیدریس


سەقز ١ هاووڵاتی

١_ مینا شێخی


شاری سنە یەک هاووڵاتی کە تا ئێستا ناوی ڕوون نەبووەتەوە.

هەروەها زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە خۆپێشاندەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون و زۆربەی بریندارەکان بە هۆی ترس لە دەستبەسەر کران، سەردانی ناوەندە دەرمانیەکانیان نەکردووە.

هەروەها ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکردووە باروودۆخی سێ هاووڵاتی بریندار لە جوانڕۆ و مەریوان نالەبار ڕاگەیەندراوە و تەرمی هیچ یەک لە گیانبەختکردووان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.

هەروەها لە شارەکانی کرماشان، مەریوان و جوانڕۆ ٤ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژراون.




PM:04:38:18/11/2019