ئەسەد موچەی زیادکرد
سه‌رۆكی سوریا لە دوو مه‌رسومی جیادا موچه‌ی مانگانه‌ی موچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و موچه‌ی خانه‌نشینانیش زیادکرد.
له مه‌رسومی یه‌كه‌مدا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا 20 هه‌زار لیره‌ی سوری (زیاترله 38 دۆلار) بۆ موچه‌ی مانگانه‌ی موچه‌خۆرانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی ده‌ركرد، سه‌ره‌ڕای قهرەبوكردنهوهی گوزه‌رانیان بۆ موچه‌ی خانه‌نشینی.
مه‌رسومی یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یان گرێبه‌ست دامه‌زراون، له مه‌رسومی دووه‌میشدا ئه‌سه‌د 16 هه‌زار لیره‌ی سوری (زیاترله 31 دۆلار) بۆ خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرد.
سه‌رۆكایه‌تیی سوریا رایگه‌یاندوه كه بڕیاری زیادكردنی موچه‌ی مانگانه‌ی موچه‌خۆرانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و خانه‌نشینان له‌پای گۆڕانكارییه ئابورییه‌كان و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر گوزه‌رانی خه‌ڵكی سوریا بووه و مه‌به‌ست لێی باشكردنی گوزهارنی هاوڵاتیانه.
له ساڵی 2011ه‌وه سوریا دوچاری شه‌ڕی ناخۆیی و سه‌رهه‌ڵدانی گروپی تیرۆستیی توندڕه‌و و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بووه و به‌مدواییانه و به‌هۆی شكستهێنان به‌داعش و له‌شكركێشییه‌كانی توركیا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كۆنتڕۆڵ كردوه‌ته‌وه.
PM:03:25:21/11/2019