بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی ناسریه به داخستنی رێگایه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ستیپێكرد.
میدیاکانی عێراق باس لەوەدەکەن، خۆپیشانده‌رانی ناسڕیە له‌سه‌ر رێگاكه گردبونه‌وه و تایه‌یان سوتاند و رێگه‌یان نه‌دا ئۆتۆمبیل هاتوچۆ بكات، له هوتافه‌كانیشاندا ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی حكومه‌ت ده‌ربڕیووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان.
هاوکات میدیانی عێراق ئاماژە بەوەشدەکەن"هەر ئەمڕۆ هاوڵاتیانی قه‌زای حه‌مزه له پارێزگای بابل درێژه‌یان به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دا و سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چونه ناوه‌ڕاستی شاره‌كه".
هەروەها لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.