ئەمڕۆ ١٥ ی کانوونی یەکەم بەهۆی تەمومژەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت.
,
لە راگەیاندراوێکدا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "لەبەرچاوگرتنی خراپی ڕەوشی کەشوهەوا و بوونی تەمەوە، کە بوەتەهۆی ئەوەی فڕۆکەوانەکان توانای بینینیان نەبێت، بڕیاردراوە ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەکە بوەستێنن".
,
راگەیەندراوەکە باس لەوەش دەکات کاتی گەشتەکان ئەو دەمە دەستپێدەکەنەوە کە توانای بینین باش بێت، داواشکراوە، گەشتیاران تێگەیشتنیان هەبێت بۆ بارودۆخەکە و بڕیارەکە لە بەژەوەندی گیانی ئەوان دراوە.
,
هەروەها لە ژمارەیەک پارێزگاکانی عێراق، ئەمڕۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل وەستاوە بەهۆی ئەوەی توانای بینین بەڕێژەیەکی زۆر کەمبوەتەوە، وەک میدیا عێراقییەکان باسیان لێوەکردووە.