وێنە.. وەرزشوانێکی دیارو ناسراوی شاری سێمانی کۆچی دوایی کرد

بە پێی زانیارییەکان بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە " مامۆستا حەمە سەعید نادر "  کەسایەتی دیاری وەرزشی کوردستان و شاری سلێمانی دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەتکردن بە وەرزش دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوتوو کۆچی دوایکرد.

 

مامۆستا حەمە سەعید لەساڵی ١٩٤٤ لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو ژیانی وەرزشی لەساڵی ١٩٦٠دەستپێکردووە تاساڵی ١٩٦٨لەیاریکردن بەردەوام بووە.

 

ناوبراو لەساڵی ١٩٦٨ یەکێک بووە لەدەستەی دامەزرێنەری یانەی سیروانی نوێ تاساڵی ١٩٧٦بەردەوام بووە تا ئەو کاتەی پەیوەندی بەیانەی سلێمانییەوە کردووە، جگە لەیاریکردنیشی بۆ یانەکانی شاری سلێمانی ناوبراو ناوبژیوانێکی سەرکەوتووی یاری تۆپی پێ و بالە و باسکە بووە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق. 

 

 

 


PM:12:10:02/01/2020