جۆن بۆلتن: روخانی رژێمی خامەنەئی نزیکە

راوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا، جۆن بۆلتن پێشبینی دەکات کە رژێمی ئێران کە ناوی بردووە بە " رژێمی خامەنەئی " دەڕووخێت.

 

جۆن بۆلتن، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر دەنووسێت" هێچ کاتێک رژێمی خامەنەئی هێندەی ئێستا لەژێر فشاردا نییە، رووخانی رژێمی ئێرانی نزیکە".

 

بۆلتن لە درێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت " گەلانی ئێران ئایندەی خۆیان دەبینن، پێویستە ئەمەریکا و ئەورپا و فەرەنسا لەگەڵ نوێنەرانی راستەقینەی ئێراندا گفتوگۆبکەن، لەگەڵ نوێنەرانی نا شەرعی ئێراندا گفتوگۆ نەکەن".

 

جۆن بۆلتن کە چەندان پۆستی لە ئیدارەی ئەمەریکیدا بینیووەو دواهەمینیان راوێژکاری سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا، ترامپ بووە، بە یەکێک لە سەرکردەکانی باڵی " هەڵۆ" توندەڕەوەکانی ئەمەریکا ناسراوە بەرامبەر ئێران، ساڵی پار لە راوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا دەستی کێشایەوە".

 

 

 



PM:06:56:12/01/2020