حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌


وتەبێژی حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە، ئاگاداری هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بووبێت بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە ساڵی رابردوودا.
 

جوتیار عادل، وتەبێژی فەڕمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ەم رۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی موشەکیی ساڵی 2018 ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، ئەم  ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتی دەکەینەوە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 8ی سێپتەمبەری 2018 ئێران هێرشێكی موشەكی بۆ سەر حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری كۆیە ئەنجامدا و بەو هۆیەوە 5 كەس كوژران و 30 كەسی دیكە برینداربون.

 

هێرشەکە کاتێک ئەنجام درا كۆبوونه‌وه‌ی پلنیۆمی حزبی دیموكراتی كوردستان بوو، كه‌ هەموو شەش مانگ جارێک حزبی دیموکرات ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئاماده‌كاری کردن بۆ كۆنگره‌.



PM:07:58:12/01/2020