دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی بۆ سبەی هەڵگیرا

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی خانەنشینی کۆتایی هات و سبەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی چاکسازی دەکرێت. 

 

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،" سبەینێ کاتژمێر دە و ٣٠ خولەک، کۆبوونەوەی پەرلەمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ مادەکانی دیکەی پڕۆژە یاسای چاکسازی بکرێت".

 

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەت بوو بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی و لەمیانەدا چوار ماددەی پرۆژەکە گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا و وابڕیاریشە سبەی درێژە بە گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاساکە بدرێت.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی ناوخۆ، شەهیدان، دارایی و پێشمەرگە، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و بریکارانی وەزارەتەکانی شەهیدان و دارایی، وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە و لەسەر پڕۆژە یاساکە لەگەڵ پەرلەمانتاراندا گفتوگۆیان کرد، لە کۆبوونەوەی سبەیش کە وا بڕیارە کاتژمێر (١٠:٣٠) خولەکی پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات جارێکی دیکە ئامادەدەبنەوە.

 



AM:12:02:13/01/2020