دهۆک.. مامۆستایەکی زانکۆ بە ئەنفلەوەنزای بەراز گیان لە دەستدەدات

لە شاری دهۆک ئەو نەخۆشییەی کە بە H1N1 ناسراوەو ئەنفەلوەنزای بەرازیشی پێدەڵێن، تووشی مامۆستایەکی زانکۆ بووەو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

 

وەزیری تەندروستی هەرێم د، سامان بەرزنجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی ئەنفلەوەنزا لە سنوری پارێزگای دهۆک ٦٣ حاڵەتە کە ٢٤ گومانی ئەنفلەوەنزای بەرازی لیدەکرێت".

 

هەروەها ئاماژەیی بۆ ئەوەش کرد کە مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی مستەفا ئەحمەد گومانی لیدەکرێت بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدابێت و پشکنیەکەی دەنێرێت بۆ بەغدا تا یەکلایی بێتەوە بەو نەخۆشیە کۆچی دوایی کردووە، یان بە نەخۆشیەکی دی.

 

ئەو مامۆستای زانکۆیە چەند رۆژێکە گیانی لەدەستداوە.

 

نەخۆشی H1N1 ماوەیەک لە شارەکانی کوردستاندا بڵاوبۆتەوەو لە هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش. وەزارەتی تەندروستیش رێوشوێنی خۆپاراستن و هۆشیاری بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردۆتەوە.

 

 

 



AM:11:10:13/01/2020