هێرشێکی موووشەکی کرایە سەر سەربازگەی تاجی ( نوێکراوەتەوە )

ئەمشەو جارێکی تر هێرشکرایەوە  سەر ئەو سەربازگایانەی کە ‌هێزەکانی ئەمەریکای لێ نیشتەجێیەو، ئەمشەو هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە باکوری بەغداو دەزگا ئەمنیەکان باس لە پێنج مووشەک دەکەن کە ئاراستەی سەربازگەکە کرابێت.

 

لەم دوای کوشتنی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیسەوە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ناو بەناو بەشەو هێرشدەکرێتە سەر سەربازگە عێراقییەکانی کە ئەمەریکایان تیا نیشتەجێیە، لەو شوێنانەش کە کراونەتە ئامانجی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا، سەربازگە بەلەد، سەربازگەی تاجی، سەربازگەی عەین ئەسەد.

 

هەفتەی رابردوو ئەو بارگرژیەی لەنێوان ئێران  و ئەمەریکادا بوو لەسەر خاکی عێراق کەمێک هێوربووە، بەلآم بەم هێرشانە بۆ سەر سەربازە ئەمەریکیەکان لە خاکی عێراقدا جارێکی تر بارگرژی لەنێوان ئەو دوو ولآتەدا دروستدەبێتەوە.

 



PM:09:37:14/01/2020