لەبواری ئینتەرنێتدا عێراق هەژمارێکی نوێی خراپ تۆمار دەکات

عێراق لە بواری بڕینی هێڵی ئینتەرنێتدا لە یەکەمەکانی جیهانەو هەژماری خراپی نوێ تۆمار دەکات.

 
 
دوێنێ پێنج شەممە ڕێكخراوی جیهانی "ئێكسیز ناو" كە تایبەتە بە بواری خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و ئازادیی گەیشتن بە زانیاری، عێراقی لە یەكەمەكانی ئەم وڵاتانە هەژمارکرد كە هێڵی ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتەوە لە هاوڵاتیان دەبڕێت.


ڕێكخراوەكە ئاشكرای كردووە كە بڕینی ئینتەرنێت لەلایەن ژمارەیەك دەسەڵات و حكوومەتی وڵاتانی جیهاندا، ڕێگەچارەیەكی سیحری بووە بۆ كەمكردنەوەی ناڕەزاییەكان لە ساڵی 2019دا.



لە سەرەوەی لیستەكەی رێكخراوەكەدا، وڵاتانی عێراق، سودان، ئوردن، مۆریتانیا، جەزائیر و سووریا هەن.

 

 
ئێرانیش یەكێكە لەو وڵاتانەی ناویان لە لیستەكەدا هەیە و ساڵی رابردوو حكوومەتی تاران بۆ داپڵۆسینی خۆپیشاندانەكان ئینتەرنێتی بڕیوە.

 


لەسەر ئاستی جیهان وڵاتی هیندستان لە سەرووی لیستەكەدا دێت، كە بۆ ماوەی 80 جار ئینتەرنێتی بڕیوە لە ماوەی ساڵی رابردوودا.

 


هەروەها لە رووسيا، چين، سریلانكا، تاجیكستان و ئیندۆنێزياش ئینتەرنێت بڕاوە.

 


AM:10:51:31/01/2020