ئەمڕۆ لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی جەماعەت و نوێژی هەینی لەشاری سلێمانی بڕیاری كۆتایی دەدرێت.
فه‌ره‌یدوون حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی رایگه‌یاند" كه به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی، له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی سنووری پارێزگاری سلێمانی نوێژی به كۆمه‌ڵ بۆ كاتێكی نادیار ڕاده‌گیرێت".
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت كه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4-3-2020 وتارخوێنی مزگه‌وتی مه‌حوی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی تووشبوان به كۆرۆنا بوو له هه‌رێمی كوردستان.