قائیمقامی سلێمانی لەبارەی خۆراكەوە دڵنیای بە هاووڵاتیان دەدات

قائیمقامی سلێمانی رەتیدەكاتەوە هیچ گرفتێك لە كەمی خواردن و پێداویستی لە سلێمانی هەبێت و دڵنیایی تەواو دەداتە هاووڵاتیانی سلێمانی.

ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند" رۆژانە لەرێگەی خاڵە سنورییەكانەوە خواردن وپێداویستی دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی، لەم رووەوە دڵنیایی تەواو دەدەین بە هاووڵاتیان هیچ دودڵی و گومانێكیان لە كەمی خواردن وپێداویستیەكانی رۆژانە نەبێت، هەموو رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی بڕی پێویستی خواردن وكاڵاو شتومەك بگاتە هەرێمی كوردستان".

قائیمقامی سلێمانی دەشڵێت" زیاتر لەسێ هەزارتەن خوردن وپێداویستی بەڕێگەوەیە بۆ هەرێمی كوردستان و لە نزیكترین كاتدا دەگاتە شاری سلێمانی و پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان ئەمەجگەلەوەی لەكۆگاكاندا بەهەزاران تۆن خواردن وپێداویستی عەمباركراو هەیە".

ئاوات محەمەد، ئاشكراشیدەكات: لە خاڵە سنورییەكان كارئاسانی تەواو بۆ بازرگانان دەكرێت بۆ ئەوەی كاڵاو پێدویستیەكان بەبێ هیچ گرفتێك بهێننە هەرێمی كوردستان, هەموو ئەو خواردن و كاڵایانەش لەژێر چادێری ووردی تەندروستیدا دوای دڵنیابونەوە رێگە بە هاوردەكردنیان دەدرێت.

 

ئه‌م قسانه‌ی قائیمقامی سلێمانی له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هات كه‌ ئه‌مشه‌و كه‌ له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی, یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی كوردستان, به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی  و ئاسایشی ئابووری و سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمپانیاكانی دابه‌شكاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. 

 


PM:09:43:22/03/2020