مایلی سایرس گۆرانی بۆ هاوڕەگەزەكان دەڵێت

گۆرانبێژی بەناوبانگی جیهانی مایلی سایرس لە یانەیەكی هاوڕەگەزبازەكان لە لەندەن ئاهەنگێك سازدەكات و گۆرانیان بۆ دەڵێت.
سایرس لە ئاهەنگەكەدا بە مایۆیەكەوە دەركەوت و چەندین جوڵەی سێكسی و وروژێنەری ئەنجامدا و بڵاوبونەوەی وێنەكانیشی مشت و مڕێكی زۆری لێكەوتەوە.
ئەو گۆرانبێژە كە زۆر كەس بە هاوڕەگەزباز تۆمەتباری دەكەن، باس اەوە دەكات كە لەندەنی پایتەخی بەریتانیا باشترین شوێنە بۆ گۆرانی وتن.
مایلی سایری باس لەوە دەكات كە باوەڕی بە هاوسەرگیری هاوڕەگەزەكان هەیە، دەڵێت" نیوەی هەوادارەكان هاوڕەگەزبازەكانن".



PM:04:17:12/05/2014