ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پرۆژەی دانانی بەردی بناغەی پیشەسازی خۆراکی دانا‌و، وتارێکی لەسەر پرۆژەکە و دۆخی پارێزگای دهۆک خوێندەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بۆ لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر ئەو پارێزگایە بکات کە ماوەی مانگ و نیوێکە بەردەوامە بە هەموو جۆرە چەکێک.
لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی دەڤەری پیشەسازیی خۆراک لە دهۆک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد "بڕیاری گرنگ دراون بۆ هه‌ندێك به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش لەنێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت تاوەکو؛ چاو و رزقی خه‌ڵك له ده‌ستی خۆیدا ده‌بێت و چاوی له دامەزراندنی حكومه‌ت نه‌بێت".
لە وتارێکدا لە مەراسیمەکەدا وتیشی " لەگەڵ ده‌ستپێكی كایبنه‌ی نوێ به‌ڵێنماندا گرنگی به كه‌رتی دیكه‌ی ئابووری بده‌ین و پشت به یه‌ك سه‌رچاوه نه‌به‌ستین، بۆیه په‌ره‌پێدان به كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی، یه‌كێك بوو له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له كارنامه‌ی حكومه‌ت دا بوو و ئه‌مڕۆ خۆشحاڵم لێره‌ین بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و ناوچه پیشه‌سازییه له پارێزگای دهۆك".
لە بەشێکی دیکەی وتەکانی مەسرور بارزانی رایگەیاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌و توانسته كه‌مه‌ی له به‌رده‌ستی پارێزگای دهۆك بووه، کەمتەرخەمی نه‌كراوه، هیوادارین له داهاتووشدا بتوانین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌غداش كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین ئاواره‌كان بگه‌ڕێینه‌وه ناوچه‌كانیان. سوپاسی گیانی فیداكاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌م له شه‌ڕی دژی داعش و تیرۆریستان، خه‌ڵكێكی زۆر گیانی خۆیان به‌خشی، سه‌ری رێزیان بۆ داده‌نوێنین. به‌رهه‌می ئه‌و پرۆژانه ره‌نگه له كاتێكی نزیكدا به‌ده‌ستبێت، ئینجا دیارده‌بێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌ت بۆ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه ستراتیژیانه بڕیاری دروستن".
ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەی مانگ و نیوێکە سووپای تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی کردۆتە سەر بەشی باکورو باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگاکەو بەسەدان گوند چۆڵیان کردووەو تا ئێستا بەردەوامەو هیچ ئاسۆیەکیش بۆ تەوابوون و کشانەوەی ئەو هێزانە کە بە بەهانەی هەبوونی پەکەکە هاتوونەتە ئەو دەڤەرە دیار نییە.