ڕانیە.. تەرمی گەنجێك گەیەندرایە پزیشكی دادی سلێمانی

پۆلیسی ڕاپەرین رایدەگەیەنێت" تەرمی گەنجێك كە ئاسەواری پەت بە ملیەوە بووە گەیەندراوەتە پزیشكی دادوەری ڕانیە". 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی تەمموز كاتژمێر ٤:٣٠ خولەك تەرمی گەنجێك بەناوی (د،س،ك) لەدایكبووی ١٩٩٤ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە گەڕەكی قولە گەیەندرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە، كە شوێنەواری پەت بە ملیەوە بووە". 

پۆلیسی راپه‌ڕین باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا ڕێكاری یاسایی گیرایە بەر، تەرمی ناوبراو بەڕێكرا بۆ پزیشكی دادوەری سلێمانی بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕاستەقینەی مردنەكەی، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە و بۆ زانینی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕوداوەكە و هۆكاری مردنەكەی لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

 



PM:08:01:23/07/2020