سێ هەزار و ٣٤٦ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرا

تەندروستی عێراق ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو سێ هەزار ٣٤٦ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و ٧٠ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە". 
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ هەینی ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٣٤٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٧٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٨٨٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە".

 

تائێستا ١٢٤ هەزارو ٦٠٩ كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق توشی‌ كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ ٨٧ هه‌زارو ٤٣٤ توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و چوار هەزارو ٧٤١ كه‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

 


PM:06:00:31/07/2020