ڤیدیۆ.. ئه‌و گۆرانیه‌ی له‌ئێران 6 كه‌سی له‌سه‌ر گیرا له‌هه‌ولێر كلپیی بۆكرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش كه‌س گۆڕانی "happy" ی فاریل ولیامزیان وته‌وه، پاشان له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركران، بۆ جارێكی تر گۆرانیه له‌لایه‌ن كۆمپانیای بابلیۆنه‌وه كلپیی بۆ كرایه‌وه.
گۆرانی (happy) هی فاریل ولیامه و خۆی به‌رهه‌مێنه‌ریه‌تی و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 20 هه‌فته‌یه له ناو تۆپ چارد بلبۆردی جیهاندا پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، له‌م مانگه‌شدا وه‌ك یه‌كێك له باشترین گۆرانییه‌كانی ئه‌مساڵ له رێوره‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی بلبۆرد خه‌ڵاتكرا.
گۆرانی (happy) بۆ جارێكی تر له‌لایه‌ن كۆمپانیای بابلیۆنه‌وه له شاری هه‌ولێر كلیپی بۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌و كلیپه‌ش له دوای روداوی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌یه كه له ئێران له پاش تۆماركردنی گلپێك بۆ گۆڕانی (happy) ده‌ستگیركران.
كلیپه‌كه‌ی هه‌ولێر:
كلپیه‌كه‌ی ئێرانییه‌كان له‌لایه‌ن سێ كچ و سێ كوڕه‌وه تۆماركرابوو، حكومه‌تیش به‌تاوانی بێ ئابڕویی گشتیی ده‌ستگیریكردن، به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئازاد كران.
ئه‌و كلیپه‌ی كه ئێرانییه‌كان بۆ گۆرانییه‌كه‌یان كرد:
PM:03:57:25/05/2014