پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" تەرمی گەنجێك گەیەندرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوکردەوە، كاتژمێر ٤:٣٠ خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له ره‌گه‌زی نێر به‌ناوی (أ،ر،س) دانیشتووی گه‌ڕه‌كی رزگاری له قه‌زای رانیه گه‌یه‌ندرایه پزیشكی دادوه‌ری كه "شوێنه‌واری په‌ت به ملیه‌وه هه‌بووه"، دوای ئه‌نجامدانی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
ئەوەش هاتووە: بەوتەی کەسوکاری، ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو: مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.