ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەچەند مەرجێک بڕیاریدا بەکردنەوەی نۆرینگە پزیشکییەکان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەکردنەوەیان، بەو مەرجانەی خوارەوە:-
یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییهکان ئارەزوومەندانەیە.
دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکێکیان لە دوومەتر کەمتربێت.
سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.
چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردووکیان ماسکیان بەستبێ.
پێنجەم/ رۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییەکان پاکژبکرێنەوە.
شەشەم/ رۆژانە نابێت له ١٥ نەخوش زیاتر ببینرێت.