بڕیاره سبه‌ی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرسی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن یه‌كلا بكاته‌وه.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تا ئێستا هیچ میکانیزمێک دیارینەکراوە بۆ شێوازی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەکەن بۆ دۆخەکە".
وەزیری پەروەردەی هەرێم وتیشی" سبەینێ حکومەت بڕیار لە سەر دەوامی قوتابخانەکان دەدات و لە دەستپێکردنەوەی دەوام رەچاوی هەموو لایەک دەکەین".
ڕاشیگەیاند" كه شه‌ش بژاردنه بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاماده كراوه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێ كه دۆخه‌كه ئاسایی نییه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگاكان".
ئاماژەی بەوەشکرد" لە دەستپێکردنەوەی دەوامدا سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایانمان بەلاوە گرنگترە".