کاتی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا کرا

سبەی شاندی حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سبەینێ یەکشەممە ٦ی ئەیلول بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی شاندێكی باڵای هەرێم دەچێتەوە بەغدا بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان لەبارەی شایستە داراییەكان و جێگیركردنیان لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ كە وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق لە سەروبەندی ئامادەكردنیدان".
 

وتیشی" وه‌فده‌کە پێكدێت له‌ هه‌ریه‌ك له‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری‌ دارایی‌،  خالید شوانی‌ وه‌زیری‌ هه‌رێم، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، دارا ره‌شید وه‌زیری‌ پلاندانان، دكتۆر ئامانج ره‌حیم". 



PM:12:20:05/09/2020