لە سلێمانی، بە فەرمانی پارێزگار دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا هەفتانە لە رۆژی یەکشەممەوە تا پێنجشەم دەبێت. دەسەڵات بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و دامودەزگاکانی حکومەتی دراوە، خۆیان کاتژمێرەکانی دەوامکردن دیاری بکەن.
بەپێی نووسراوێک کە واژووی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەسەرە، رێژەی دەوامکردنی فەرمانبەران بەپێی پێویستیی فەرمانگەکان و بەپێی ژمارەی میلاکەکانیان بەشێوەی نۆرە (تناوب) دەبێت.
هەروەها لە نووسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "بە مەرجێک نەبێتە هۆی وەستانی کاری فەرمانگەکان و دواکەوتنی مامەڵەی رۆژانەی هاوڵاتیان".
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە و لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوەکو ٣ی دوانیوەڕۆ".