لەعێراق ٤ هەزارو ٥٩٧ تووشبووی نوێی بە کۆرۆنا تۆمار دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی دۆخی کۆرۆنای لە عێراق راگەیاند کە ٤ هەزارو ٥٩٧ تووشبووی نوێ تۆمار کراوە.


وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٣ هەزار و ٨٢٤ کەسیش چاکبوونەتەوە".


هەروەها هاتووە کە " ٨٢  کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی گیان لەدەستدانیش ٧ هەزارو ٨١٤ کەسە".


وەزارەتی تەندروستی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ژمارەی تووشبوانی گەیشتۆتە ٢٧٨ هەزار و ٤١٨ کەس.

 
لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ٢١٣ هەزار و ٨١٧ کەس چاکبوونەتەوە.




PM:05:24:10/09/2020