پسپۆرێکی بواری کەشناسی عێراقی پێشبینی دەکات کە ئەمشەو لە موسڵ و رۆژهەڵاتی ئەنبار و کەرکوک و دهۆک و هەولێر باران دەبارێت.
سادق عەتیە پسپۆری کەشناسی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی" لە ئێستادا هەورێکی چڕ بەرەو شاری نەینەوا دەچێت کە هەڵگری بارینی بارانە".
ئەو پسپۆرە دەشڵێت " ئەو شەپۆلە کەرکوک و دهۆک و رەنگە هەولێریش بگرێتەوەو درێژبێتەوە بۆ سلێمانی".